مامۆستای پایە بەرزی سویدی رێد بەو شێوەیە کتێبی فێربونی شۆفێری هەڵسەنگاندووە. فێربونی شۆفێری کتێبێکە بە کوردی نوسراوە دەربارەی فێربونی شۆفێری لە لایەن محەمەد بەرزنجیەوە. کتێبێکە جێ ی متمانەو باوەڕە ناوەڕۆکی کتێبەکە کراوە بە چەند بەشێکی جیاوازەوە بۆنمونە: زانیاری دەربارەی چۆن مۆڵەت نامەی شۆفێری ئەگریت، یاساکانی هاتووچۆ،چۆن لە ناوشاردا لێئەخوڕیت، چۆن لە تاریکیدا لێئەخوڕیت، مرۆڤ و نەریتی لێخوڕین، ژینگه و نۆڵڤیژون. کتێبەکە بە وێنە و نوسین زۆر بارودۆخی ترافیکی جۆراوجۆری ڕونی کردۆتەوە ، هەروەها هەموو تابلۆکانی هاتووچۆ. کتێبەکە بە زمانێکی سادە وئاسان کە بۆ هەموو تەمەنێك و ئاستی ڕۆشنبیریەک بگونجێت. بەرزنجی خۆی مامۆستای ترافیکە.